

بورجه‌كان
له‌وه‌ته‌ی مرۆڤایه‌تی هه‌یه، خورافیات‌و سیحر‌و جادوو باوی هه‌یه‌و هه‌میشه كه‌م تازۆر كاری خۆی كردووه، ته‌نانه‌ت زۆربه‌ی پاشا‌و خواكانی سه‌ر زه‌ویش هه‌ریه‌كه‌و چه‌ندین جادوكه‌رو سیحربازیان هه‌بووه، ئه‌مه‌ش سه‌ده دوای سه‌ده درێژه‌یان كێشاوه‌و تا بورجه‌كانی ئه‌مڕۆو گه‌یشته نێو عه‌قڵی ئینته‌رنێت‌و ئه‌وانیش له‌ترۆپكی ته‌كنه‌لۆژیاو داهێناندا، به‌شێكی سایته‌كانیان بۆ ئه‌م مه‌به‌سته ته‌رخانكردووه‌و ناویان ناوه (بورج).
+ رۆژنامه‌ی وا هه‌یه به‌رپرسی تایبه‌تی بۆ بورجه‌كان داناوه.
+ سایتی ئینته‌رنێتی وام دیوه، خوێنه‌ری بورجه‌كانی، له‌هه‌موو به‌شه‌كانی تر زۆرتر بووه.
+ زۆربه‌ی گۆڤاره‌كان، رۆحم به‌قوربانی ئه‌رواحی سه‌رنووسه‌ركانیان بێ، جوانترین لاپه‌ڕه‌و دیزاینیان بۆ ئه‌و بورجه عه‌زیمانه داناوه.
+ پڕوپاگه‌نده‌ی سوپه‌رماركێتێكم دی، كه‌بانگه‌شه‌ی بۆ هه‌رزانیی كاڵاكانی خۆی كردبوو، له‌خواری خواره‌وه نووسیبووی، به‌ر له‌وه‌ی هه‌ر شتێك تاقی بكه‌یته‌وه، سه‌یری بورجه‌كانت بكه‌و ئینجا به‌ئاره‌زووی خۆت شت هه‌ڵبژێره.. ئیدی ئه‌ویش بورجی به‌ئاره‌زووی فرۆشتنی خۆی ریزبه‌ند كردبوو.
+ لاتان سه‌یر نه‌بێ، حه‌زم كرد جۆری جگه‌ره‌كه‌م بگۆڕم، سه‌ودای نرخی چه‌ند پاكه‌تێكم پرسی، به‌و خوایه‌ی خالیقه، پاكه‌تفرۆشه‌كه گوتی مامۆستا بورجه‌كه‌ت ده‌ڵێ ئه‌م چه‌ند رۆژه پاكه‌تی چاك بخۆ زه‌ره‌ر ناكه‌ی، ده بیگره ئه‌و (كێنته ده‌بڵ پیی)ه، سێ هه‌زاری ره‌به‌قی پێ سارد كردمه‌وه.
كه‌واته، بورجه‌كان به‌چاك‌و خراپ كاریگه‌ریی خۆیان له‌سه‌ر هه‌ستی تێكڕای مرۆڤایه‌تیدا هه‌بووه‌و هه‌یه، له‌وانه‌ش:
+ هی وا هه‌بووه له‌سه‌ر سیقه‌ی بورجه‌وه شووی كردووه، ئێستا له‌ماڵه باوان باوه‌كه‌ڕۆیه‌تی.
+ كابرایه‌ك ده‌ناسم، بورجه‌كه‌ی هه‌میشه له‌كاتی ئیزعاجدا پێی ده‌ڵێ سه‌فه‌ر خراپه، سێ ساڵه عه‌مره‌ی دواخستووه.
+ له‌به‌رپرسێكیان پرسیوه، دایه‌ره‌كه‌ت پڕ بووه له‌گه‌نده‌ڵی، وتوویه‌تی چاك ده‌زانم به‌ڵام به‌ینی خۆمان بێ، بورجه‌كه‌م پێم ده‌ڵێ واز له‌حزبایه‌تی‌و سیاسه‌ت بێنه‌و هه‌قت به‌سه‌ر هیچه‌وه نه‌بێ..!
+ گه‌نجێكی نه‌شمیله، هێنده له‌خۆی بێزاره، تا ئێستا بورجه‌كه‌ی دانی خێری پیا نه‌هێناوه بۆ شووكردن‌و له‌ماڵه‌وه هه‌ر خه‌ریكی ته‌سبیحكردنه.
به‌كورتی، ته‌مه‌نی مرۆڤ هێنده كورت‌و پڕ خه‌ونه، مرۆڤیش گه‌ر له‌هه‌موو شتێك سه‌خی ته‌بیعه‌ت بێ، له‌تامی ژیان هه‌میشه ره‌زیله‌و به‌ته‌مای گۆلی باشتر‌و شتی زیاتره بۆخۆی، بۆیه به‌شێكی ژیانی بۆ به‌خت‌و بورج‌و نوشته ته‌رخانكردووه، نوشته‌ش كاری خۆی زۆر كردووه‌و ئه‌ویش به‌شێكی زۆری ژیانی خه‌ڵكی نه‌خوێنده‌وارو ئیمانداری داگیركرد‌و ژیانی زۆر نه‌شتوچیشی مسۆگه‌ر كرد، بێ ئه‌وه‌ی رۆژێكیش بورجێك یا نوشته‌یه‌ك كارێك بكا، بتوانێ بچووكترین گه‌نده‌ڵی له‌ناخی هه‌ر له‌یه‌كێك له‌هه‌موومان هه‌ڵبه‌ته‌كێنێ، بۆیه وڵاته‌كه‌مان پڕ بووه له‌وه‌هم‌و خورافه‌و گه‌نده‌ڵی‌و بورجیش به‌ئاره‌زووی خۆی وه‌ك مۆرانه عه‌قڵمان شیده‌كاته‌وه..!
NNA








